وەزیری كشتوكاڵ: لەگەڵ ئێران باسی گرتنەوەی ئاوی سیروان و زێی بچوكمان كرد

SNN
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رايگەياند: “لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە باسی ووشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد”.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رايگەياند: “لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە، لەم کۆبونەوەیەدا لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکان کرایەوە، بەتایبەتی له بوارەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ”.
بێگهرد تاڵهبانی ئاماژهی بەوەشکردووە: “لە تەوەرێکی دیكهی کۆبونەوەکەماندا باسی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد کە سەرچاوەکەی لەوڵاتی ئێراندایە”، دهشڵێت “بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێری، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان”.
راشيگەياندووە: “پێشنیازکرا لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن، بەبەشداری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاودێری”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



