
SNN
کوێستان کوردستان فەرمانداری هەپەگە رایگەیاند: “لە دەرکارێ تورکیا پلانی داناوە شەڕی پێشمەرگە و گەریلا دروست بکات”.
کوێستان کوردستان فەرمانداری هەپەگە لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “نامانەوێت شەڕی کورد و کورد بکەین، دەمەوێت بڵێم کە چەکی پەکەکە بەرامبەر بە هیچ هێزێکی کوردی نابێت، داوا دەکەین کە پاشەکشە بە هێزی خۆیان بکەن چونکە ئێمە نامانەوێت ئەو شەڕە بکەین”.
دەشڵێت “پیلانێک و ئاژاوەیەک هەیە کە دەیانەوێـت جەنگی کورد و کورد بکرێت و دەمانەوێت پێشمەرگەش وشیار بن و ئەم شتانە ببینێت و دەیانەوێت کین و رق لە باشوور بەرامبەر بە ئێمە دروستبێت و تورکیا باشووری کوردستانیش داگیربکات”.
کوێستان کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، “دەبێت رێگا لە داگیرکاری تورکیا بگیرێت لە باشوری کوردستان، چونکە ئەو دەستەی بۆ باشووری کوردستان درێژدەکرێت دەیشکێنین، ئامانجی ئێمە شەڕکردنە لەگەڵ سوپای تورکیا نەک پێشمەرگە”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش



