قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لە سلێمانی کۆبووەوە

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو لیژنەیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی لە سنووری شارەوانی سلێمانی پێکیهێناوە کۆبووەوە و تاوتوێی دانانی میکانیزمیان کرد بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ، لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری تەواوی خۆی بۆ لیژنەکە دووپات کردەوە و داوای لە ئەندامەكانی كرد هەوڵی تەواو بدەن بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو زیادەڕۆییانەی لە سنووری شارەوانی سلێمانی کراوەتەسەر موڵکی گشتی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆییەکان و لێپرسینەوەی یاسایی لە هەموو ئەوانەی زیادەڕۆییان کردووە.
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی رۆژی 2021/4/6 لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پێکهات و ئامانجی لیژنەکەش بەدواداچوون و دیاریکردنی ئەو ناوچانەی سنووری شارەوانی سلێمانییە کە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر لەگەڵ دیاریکردنی کەس و لایەنی بەرپرسیار لە زیادەڕۆییەکان بۆ ئەوەی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



