
Antonio Guterres, UN High Commissioner for Refugees UNHCR at a Press Conference after 66th session of Excom. 9 October 2015. UN Photo / Jean-Marc Ferré
SNN
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دووبارە ئەنتۆنیۆ گۆتیزيان وەکو سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەند کردەوە.
گۆتیرێزی تەمەن 72 ساڵ کە پێشتر سەرۆک وەزیری پورتوگال بووە لە ساڵی 2017 ەوە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرتووە و لە خولی دووەمیشدا رووبەڕووی هیچ رکابەرێک نەبووەوە.
نزیکەی 10 کەسی دیکە ئارەزووی پۆستەکەیان دەکرد، بەڵام بە فەرمی کاندید نەبوون چونکە هیچ کام لە 193 وڵاتەکەی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانیان لێنەکردن.
سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سڤین یۆرگنسنی باڵیۆزی ئیستۆنیا وتی لە دانیشتنێکی کورتی داخراودا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێکڕا پێشنیاری ئەوەیان کرد گۆتیرێش دووبارە وەک سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



