ئەمریکا: هێرشەکە موشەکیەکانی ئەم دواییەی عێراق زیانی ئەوتۆیان لێنەکەوتوەتەوە

SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “هێرشە موشەکیەکانی ئەم دواییەی سەر شوێنی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق زیانی ئەوتۆی ماددی یان گیانی لێنەکەوتوەتەوە”.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “هێشتا لێکۆڵینەوە لە بارەی هێرشەکانی سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد و دامەزراوەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە فڕۆکە خانەی بەغدا تەواو نەبوون”.
وتیشی: ئەو هێرشانە هیچ زیانیکی بەرچاوی ماددی یاخود گیانیان لێنەکەوتوەتەوە، تەنها چەند کەسێک کە لەو شوێنانەبوون بە هۆی ئەو دووکەڵەی دوای هێرشەکان هەڵیانمژیوە، چارەسەریان وەگرتووە’.
شەوی چوار شەممە بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە سەڵاحەدین و فڕۆکەخانەی بەغدا، کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


