
SNN
لە گەڕەکی رزگاریی شاری سلێمانی هاووڵاتیەک بە ناوی(ع.ح.س) کوژرا و کەسوکارەکەشی دەڵێن: ” کرێکارەکانی لە پێناو دزینی ئۆتۆمبێلەکەی کوشتوویانە”.
لەو بارەوە ئیبراهیم فەتاح ئامۆزای کوژراوەکە بە SNNی راگەیاند: ” کوژراوەکە لە گەڕەکی رزگاری سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی خانووی برایەکی کردووە و سێ کرێکاری عەرەبی هەبووە”.
وتیشی: “شەوی رابردوو سەردانی خانووەکەی کردووە و کرێکارەکان بە چەکوش کوشتوویانە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە و هەڵاتوون”.
باسی لەوەشکرد: ” تائێستا چاوەڕێی هێزە ئەمنییەکانین بۆ ئەوەی لە بارەی ئەو تاوانەوە زانیاری تەواومان دەستبکەوێت”.
راشیگەیاند: “ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە تەمەن 61 ساڵ بووە و خاوەنی سێ کچ و دوو کوڕە” و جەختیشی کردەوە، “هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



