
SNN
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە لە 16ی حوزەیراندا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڤلادەمیر پوتین سەرۆکی رووسیا، ئەنجامبدات.
لەو بارەیەشەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە لە قۆناغی سەرۆکایەتی خۆیدا لەگەڵ پوتین لە شاری هێلسنکیی فینلەندا کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمداریان ئەنجامداوە و نووسیویەتی: “بەپێچەوانەی ئەوەی راگەیاندنە درۆزنەکان دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویان کردبووەوە، ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا رێزی پوتین و رووسیا و زۆر شتی دیکەی بەدەستهێنا”.
ترەمپ، ئەو دۆسیەی لێکۆڵینەوانەی تایبەت بە رووسیا لە دژی کرابوونەوە، بە “پلانگێڕی هیلاری کلینتۆن و دیموکراتەکان” ناو بردووە و ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و دژوارییانەی بەهۆی ئەم دۆسیەی لێکۆڵینەوەیەوە دروستبوون، توانیویەتی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ رووسیا و پوتین دروست بکات.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەربارەی کۆبوونەوەکەی پوتین و بایدن نووسیویشیەتی: “هیوای بەختێکی باش بۆ جۆ بایدن دەخوازم. بایدن! لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانت بە پوتین رابگەیەنە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


