
SNN
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند دانوستانەکانی ڤیەنای نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی ئێران، گەیشتووەتە کۆتا قۆناغ.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنگرەی داماڵینی چەکی ناوەکی، باسی لەوەکرد کە دەبێت لایەنەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ناوەکی ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بخەنەگەڕ بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە.
ماوەی چەندین مانگە لە ڤیەنا، دانوستانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناوەکی ئێران بەڕێوەدەچێت، ئێران مەرجی بۆ پابەندبوونەوە بە رێککەوتنەکە ئەوەیە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
دوێنێ ئەمریکا سزای سەر سێ بەرپرس و دوو کۆمپانیای ئێرانی هەڵگرت کە لە کەرتی نەوتی ئێراندا کاردەکەن.
هاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئەمریکا ئەو سزایانەی سەر ئێران هەڵناگرێت کە پەیوەندی بە پشتیوانی ئێرانەوەیە بۆ تیرۆر لە ناوچەکەدا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



