
SNN
ئیمارات بەفەرمی بوو بە یەکێک لە پێنج ئەندامە کاتیەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ساڵەکانی 2022 بۆ 2023.
ئەمە دووەمجارە لە مێژووی ئیماراتدا کە وڵاتەکە کورسییەکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدەستبهێنێت.
شێخ محەمەد بن راشید حاکمی دووبەی، کە جێگری سەرۆکی وڵاتیشە لە تویتێکدا وتی: “هەڵبژاردنی وڵاتەکەمان بۆ ئەندامبوون لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەیە بۆ چالاکیبوونی دیپلۆماسیەت و پێگەی وڵاتەکەمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ئەمە رەنجی ماندووبوونی تیمی دیپلۆماسی ئیماراتە کە لەلایەن شێخ عەبدوڵا بن زەیدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت”.
وتیشی: “بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە ئەندامێتی و رۆڵی کارا و ئەرێنی و چالاکمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێنج ئەندامی هەمیشەیی هەیە، لەگەڵ 10 ئەندامی کاتی کە پێنجیان ساڵانە هەڵدەبژێردرێن بۆ ماوەی دوو ساڵ کورسییەکیان پێدەدرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



