“دوری نێوان پێشمەرگە و سوپای توركیا 10 كیلۆمەترە و توركیا دەستی بەتاڵانكاری گوندەكان كردووە”

Turkish and Iraqi armament a joint military exercise on the Turkish-Iraqi border following a controversial referendum in northern Iraq, in Silopi district in Sirnak , Turkey , 28 September 2017 (Photo by Emrah Oprukcu/NurPhoto)
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنە پەرلەمانییەكەی كوردستان كە سەردانی ئەو ناوچانەیان كردبوو كە سوپای توركیا داگیریكردوون، ئاماژە بەوە دەكات دووری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای توركیا 10 تا 15 كیلۆمەترە، هاوكات سوپای توركیا هەڵمەتێكی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان كردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێكردووە.
شنۆ ئەشقی، پەرلەمانتاری یەكێتی و ئەندامی ئەو لیژنە هاوبەشە پەرلەمانییەی كە سەردانی پارێزگای دهۆكیان كرد بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخی ئەو ناوچانەی كە سوپای توركیا هێرشی كردووەتە سەریان ئاڵۆزە و زەرەرو زیانێكی زۆر بە هاووڵاتیان و گوندنشیانی ئەو سنورەكە كەوتووە، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە نیكەوە بەشێوەیەكی مەیدانی لە زەرەرو زیانەكانی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی توركیامان كۆڵییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نێوانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای توركیا 10 تا 15 كیاۆمەتر لەیەكەوە دوورن، هاوكات لە سەردانەكەماندا بۆ ناوچەكە بۆمان دەركەوت كە هێزەكانی سوپای توركیا هەڵمەتێكی بەرفراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵانكردنی ماڵ و سەروەت و سامانی گوندنشینانی سنورەكە دەستپێكردووە، هەر بەوهۆشەوە لەم مانگەدا دەیان گوند چۆڵ بوون و دانیشتووانەكەی زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە، ئەوانەشی كە ماونەتەوە لەبارودۆخێكی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوكێدا دەژین.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەو سەردانە مەیدانییەماندا بەهاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دیكە ڕاپۆرتێكی پڕوردەكاریمان ئامادەكردووە و لەڕێگەی پەرلەمانەوە ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی دەكەین، ئەوەش لە پێناو كۆتایی هێنان بەو دۆخە ئاڵۆزەی كە لە ئێستادا لە ناحییەكانی دەركا و كانێ ماسی و گوندەكانی دەوروبەری دەگوزەرێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



