ئەو چیایەی پێشمەرگەکانی لێشەهیدبوون بەتەواوی لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە

SNN
ئەندامێكی وەفدەكەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆكیان كردوە رایدەگەیەنێت: سوپای توركیا تەواو لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە و لەسەنگەرەكانی پێشمەرگەوە نزیكن و ئەو ناوچەیەشی كە پێشمەرگەكانی لێ شەهید بووە لەزنجیرە چیاكانی مەتینایە كە بەتەواوی لەلایەن توركیاوە داگیركراوە، ئەو ناوچانەشی دارو درەختەكاتی بڕاوەتەوە لەژێر دەسەڵاتی سوپای توركیایە.
شنۆ ئەشقی ئەندامی وەفدەكەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سەردانەكەیان بۆ سنوری پارێزگای دهۆک راگەیاند: سوپای توركیا تەواو لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە و لەسەنگەرەكانی پێشمەرگەوە نزیكن، بەشێوەیەك لەنێوان سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سوپای توركیاشدا گوندنیشنی تێدایە، بەشێكی زۆری گوندەكان چۆڵكراون و ئەو گوندانەشی خەڵكەكەی تێدا ماوەتەوە وتیان ئەگەر شەهیدیش بكرێین ئامادە نین گوندەكانمان چۆڵ بكەین.
لەبارەی سەردانیكردنی ئەو شوێنەشی كە ژمارەیەك پێشمەرگەی لێ شەهید بوو، دەڵێت: زنجیرە چیاكانی مەتینا لەسنوری دهۆك بەتەواوی لەلایەن توركیاوە داگیركراوە، ئەو پێشمەرگانەی لەچەند رۆژی رابردودا لەو ناوچەی شەهید بوون دیار نیە لەلایەن كێوە شەهید كراون، چونكە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەرامبەر رەبیەكانی توركیایە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ ئۆباڵی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی خستە ئەستۆی گەریلاکانی پەکەکە، هەپەگەش ئەوەی رەتکردووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


