
SNN
بافڵ تاڵەبانی لە یادی لەدایکبوونی دایکیدا دەڵێت: “ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی یەکێک لە ژنە پێشمەرگە تێکۆشەر و خەباتگێڕەکانی کۆڕی خەبات و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕش و سەرکردەیەکی کاریگەری کوردستان و عێراق دەکەینەوە. یادی لەدایکبوونی دایکێک دەکەینەوە کە گەنجێتی لە شاخ بەسەربرد و دوای راپەڕینیش باوەشی بۆ منداڵان و گەنجانی کوردستان کردەوە و شەڕی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیان و لێبووردەیی دەکرد”.
دەشڵێت: “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەتەنیا دایک نەبوو بۆ ئێمە، بەڵکو بەو رۆشنبیرییە فراوانەی لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە وەریگرتبوو وەک مامۆستایەک وانەکانی ئازادی، مافی مرۆڤ، یەکترقبوڵکردن و دیموکراسی فێردەکردین.
لە هێرۆ خانەوە فێری ماندوونەناسی و هەوڵدان بووین لەپێناو ئامانجە باڵاکان و خزمەتکردنی کوردستانەکەمان”.
ئاماژەش بەوەدەکات: “هێرۆ خان زۆرباش لە گرنگی کایەی رووناکبیری و رۆژنامەنووسی تێگەیشتبوو، هەربۆیە هەمیشە پاڵپشت و هاندەرێکی سەرسەختی هونەرمەند، رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان بوو. کارەکانیشی لەو بوارانەدا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و مێژوو بە شانازییەوە باسی دەکات”.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “ئەمڕۆ کە یادی خاتوو هێرۆی دایک و ژنە شۆڕشگێڕ دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین بە پەندوەرگرتن لە مێژووی پڕشانازی ئەو ژنە سەرکردەیە بەردەوامبین لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و پاراستنی یەکێتییەکەی مام. هاوکار و هاندەری هونەرمەند، رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان بین. گیانی تەبایی و یەکترقبوڵکردن زیندوو بکەینەوە و پێکەوە دەستلەناودەست لەپێناو سەربەرزی کوردستان و خەڵکەکەی کار بکەین. تەمەنت درێژ و سایەوسێبەرت ھەمیشە بەسەرمانەوە بێت خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


