
SNN
بەپێی راپۆرتێکی نێودەوڵەتی ژمارەی منداڵانی ئیشکەر لە جیهاندا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 160 ملیۆن کەس.
هەردوو رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و سندوقی هاریکاری منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) لە راپۆرتێکی هاوبەشدا باسیان لەوەکردووە: “لە ساڵی 2020دا ژمارەی منداڵانی ئیشکەر 8.4 ملیۆن زیادی کردووە و گەیشتووەتە 160 ملیۆن کەس”.
لەو راپۆرتەدا هۆشداریش دراوە لەوەی، کە ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر تاکۆتایی ساڵی 2022 ژمارەی منداڵانی ئیشکەر دەگاتە نزیکەی 170 ملیۆن کەس.
بەگوێرەی راپۆرتەکە لە کۆی ئەو 160 ملیۆن منداڵە ئیشکەرە، نزیکەی نیوەیان کە تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 17 ساڵدایە کاری قورس دەکەن.
بەهۆی خراپی گوزەرانی منداڵانی ئیشکەر، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2002دا رۆژی 12ی حوزەیران وەک “رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیش کردنی منداڵان” دیاریکرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


