
SNN
سێ گەنجی میسر بۆ زیادکردنی لایک و کۆمێنتەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، منداڵێک فڕێ دەدەنە ناو رووبارێک و گرتەی ڤیدیۆیی تۆماردەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، پۆلیس سێ گەنجی لە شاری دەمەنهور لە پارێزگای بوحەیرە لە باکووری میسر دەستگیرکردووە، کە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
دوو گەنج منداڵەکە هەڵدەگرن و فڕێی دەدەنە ناو رووباری مەحمودیە، کە لە رووباری نیلەوە سەرچاوەی گرتووە و دەڕژێتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست، گەنجەکەی دیکەش گرتەی ڤیدیۆیی فڕێدانی منداڵەکە تۆماردەکات.
گەنجەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بینەرەکانیان لە فەیسبووک و زیادکردنی کۆمێنت و لایک بۆ خۆیان، ئەو کارەیان کردووە، لەکاتی ئێستادا پۆلیس منداڵەکەی دۆزیوەتەوە و ئەویش رایگەیاندووە: کە لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە و لەسەر رێگا ئەو گەنجانە رێگایان لێگرتووە و فڕێیان داوەتە ناو ئاوەکە و دواتر پێیان وتووە هەر بۆ گاڵتە فڕێیان داوەتە ناو ئاو.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، دوو گەنج منداڵەکە بە زۆر هەڵدەگرن و فڕێی دەدەنە ناو ئاوەکە منداڵەکەش هاوار دەکات و هاوار دەکات بۆ رزگارکردنی، دواتر یەکێک لە گەنجەکان دەچێتە ناو ئاوەکە و دەری دەهێنێت چونکە منداڵەکە مەلە نازانێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



