
SNN
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی رایگەیاند لە پێنج مانگی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیی لە کێڵگەی شێخان بەرێژەی %20 زیادیکردووە.
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، کە لە کێڵگەی شێخانی پارێزگای دهۆک وەبەرهێنان دەکات، لە راپۆرتێکدا چالاکییەکانی کێڵگەکەی لە ئەمساڵدا بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت “تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی ئەمساڵ 43 هەزار و 600 بەرمیل بووە”.
دەشڵێت “بڕی شەش هەزار و 950 بەرمیل زیادیکردووە و بڕیاریشە لەکۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکە بگەیێنێتە 55 هەزار بەرمیل، واتە بە زیادبوونی 11 هەزار و 400 بەرمیل، لەکاتێکدا بڕیاربوو ساڵی 2022 بگاتە ئەو ئاستە”.
کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە: “بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمی کێڵگەی شێخان رۆژانە بڕی 18 هەزار و 375 بەرمیل زیادبکات”.
گۆڵف کیستۆن، خاوەنی 80%ی کێڵگەی شێخانە، خاوەندارێتیی %20ی کێڵگەکەش بۆ کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ (MOL)ی هەنگاری دەگەڕێتەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



