وەزارەتی کۆچی عێراق: ژمارەی کۆچبەران لە 750 هەزارەوە بۆ 37 هەزار کەميکردووە

SNN
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: “بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی کۆچبەران لە دوای 2014لە 750ھەزار کەسەوە بۆ 37ھەزار کەس کەمبووەتەوە، لەو ژمارەيەش 30 هەزاريان لە کەمپەکانی کوردستانن و حەوت هەزاريان لە شارەکانی ديکەی عێراق”.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد: “لەئێستادا، ژمارەی کەمپەکانی کۆچبەران لە ھەرێمی کوردستان، 26 کەمپە کە 16یان لە دھۆک، شەشیان لە ھەولێر و چوارەکەی دیکەیش لە سلێمانیین،
باسی لەوەشکرد: “لەم چەند مانگەی دوایدا، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران گەڕاونەتەوە و 50 ھەزار کەمپیش داخراون، بەڵام ئاوارەکانی سووریا لە کەمپێکی تایبەتدا لە ھەرێمی کوردستان کە لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا، نیشتەجێن”.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتيشی “لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ھەوڵدەدەین ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕاندنەوەی کۆچبەران لاببەرێن و بە ئارەزوومەندانە بیانگەڕێننەوە زێدی خۆیان”.
سەبارەت بە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپەکاندا رایگەیاند: “ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران لە کەمپەکاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە کەمپەکاندا تۆمارنەکراوە، ئەو کۆچبەرانەی لە کەمپەکاندا بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، خۆیان تۆمارکردووە، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


