
ناتانیاهۆ
SNN
ئهمڕۆ پهرلهمانی ئیسرائیل كۆتایی دێنێت به حوكمڕانی بنیامین ناتانیاهۆ، كه بۆ ماوهی 15 ساڵە حوكمڕانی وڵاتی كردوو، پهرلهمانی ئهم وڵاته دهنگ به كابینهی نوێی وڵاتهكهی دهدات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگ بە کابینەی ژمارە 36ی حکومەتی نوێی ئیسرائیل بدات.
ئەم کابینەیەی حکوومەتی ئیسرائیل بەشێوەی خولی دوو ساڵە لەلایەن نەفتالی بینیت، سەرۆکی راستڕەوەکان و یائیر لابیدی سەرۆکی پارتی داهاتووی میانڕەو، سەرۆکایەتی دەکرێت.
نەفتالی بینیت و یائیر لابید پێکهاتوون لەسەر ئەوەی، هەریەکەیان دوو ساڵ پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەت بەڕێوە ببەن و دوو ساڵیش وەزیری ناوخۆ بن.
شایهنی باسه، بنیامین ناتانیاهۆ، لە ساڵی 1949 دایکبووه، سەرۆکی پارتی لیکۆدە و لە ساڵی 1996 تا 1999 و دواتر لە ساڵی 2009ـەوە تا 2021، سەرۆکی حکومەتی وڵاتەکەی بوو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
22 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
47 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
22 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
47 mins لهمهوپێش



