کۆمسيۆن: ليژنەی لاوەکی پارێزگاکان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوق

هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەیەکى دیاریکرد بۆ ئەو کاندیدانەى کە دەیانەوێت لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە بکشێنەوە و دەڵێت، کارمەندانی سەر سندوق لەلایەن نوسینگەی پارێزگاکانەوە هەڵدەبژێردرێت.
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “بۆ تەواوکردنى گرێبەستى فەرمانبەران لەگەڵ کۆمسیۆندا بۆ ماوەی یەک رۆژ، کۆمسیۆن لیژنەى لاوەکى لە نوسینگەى پارێزگاکان هەڵبژاردووە و ئەوان سەرپشکن لە هەڵبژاردنى فەرمانبەرانى سەر سندوق ئەوانەى کە داواکارییان پێشکەش کردووە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: “رێز و سوپاس لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بۆ ئەوانە دیاری دەکرێت، ئەوەش سەربارى پێدانى پاداشت پێیان کە دواتر کۆمسیۆن بۆیان دیارى دەکات”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “کۆمسیۆن رەزامەندى لەسەر ئەو کاندیدانەش پیشاندەدات کە دەیانەوێت بکشێنەوە چ سەربەخۆن یاخود لەچوارچێوەى هاوپەیمانێتیەکاندا تۆمارکراون بە مەرجێک کاریگەرى نەکاتە سەر کۆتاى ژنان لە لیستەکاندا و تا رۆژى 20ى ئەم مانگە بۆ وەرگرتنى داواکارى کیشانەوەى کاندیدەکانیش دیارى کراوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



