
SNN
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا هەڵدرایەوە کە زیاتر لە 500 رووفاتی قوربانیانی دەستی رێکخراوی داعشی تێدایە.
زیا کەریم ساعدی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەھیدان لە نەینەوا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “دەزگای شەھیدان و فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی لە بەغدا، قۆناغی یەکەمیان لە پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی گرتووخانەی بادوش تەواو کرد کە رووفاتی 583 لە بەندکراوانی گرتووخانەکەی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون”.
وتیشی: “لە قۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا، 123 رووفات رادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کراون”.
راشیگەیاند: “گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا، دۆزراوەتەوە و وتی: “لە ماوەکانی رابردوودا بەھۆی بوونی ھەندێک کێشە و گرفتەوە لەوانە خراپی رەوشی ئەمنی، نەبوونی بوودجەی پێویست، دەزگای شەھیدان نەیتوانیوە گۆڕە بەکۆمەڵەکە ھەڵبداتەوە. بڕیار بوو تیمێک بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە ئاداری 2020دا رەوانەی ناوچەکە بکرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەویەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها ئاستەنگی دیکەیش ھاتنە پێش و نەتوانرا تیمەکە رەوانە بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەھۆی بەفراوانی رووبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکە کە هەزار مەتر چوارگۆشەیە، تەنھا قۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە کۆتایی ھاتووە و لە ماوەکانی داھاتووشدا، قۆناغەکانی دیکەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە ئەنجام دەدەرێت”.
باسی لەوەشکرد: “ئەو رووفاتانەی کە لە قۆناغی یەکەمی گۆڕە بە کۆمەڵەکەدا، دەرھێندراون رەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی پشکنینی (DNA)یان بۆ ئەنجام بدرێت تا ناسنامەکەنیان بناسێرێنەوە و رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە”.
رێکخراوی داعش لە میانی کۆنترۆڵکردنی بەشێکی ناوچەکانی عێراق لە 2014دا، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیی و کارمەندی ئەمنی کۆمەڵکوژ کرد. وێرای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا ھێشتا ناوە ناوە گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری پارێزگاکە دەدۆزرێنەوە و ھەڵدەدرێنەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



