پەرلەمانتارێک: هەڵوێستی سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەرامبەر بە تورکیا شەرمنانەیە

SNN
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق رەخنە لە هەڵوێستی سێ سەرۆکایەتیەکەی وڵاتەکە دەگرێت بەرامبەر بە هێرش و دەستوەردانەکانی تورکیا.
فازڵ فەتلاوی ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “هەڵوێستی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بەرامبەر هێرش و دەستوەردانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکە شەرمنانەیە”.
وتیشی: تورکیا لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بەشێک لە عێراقە و لە دۆسیەی ئەمنی و دۆسیەی ئاودا لە بری ئەوەی لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوو لایەنە مامەڵە بکات، رۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت”.
فازڵ فەتلاوی جەختیشی کردەوە: “پێویستە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی بۆردومانەکانی تورکیا و گرتنەوەی ئاوی رووباری دیجلە لە لایەن ئەو وڵاتەوە تاوتوێ بکەن”.
تورکیا ماوەیەکە هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سنووریی هەرێم چڕکردوەتەوە و چەندین بنکەی نوێی سەربازی دروست کردووە و لە هەندێک ناوچە بە قوڵایی زیاتر لە 40 کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە، لە لایەکی تریشە بە دروستکردنی چەندین بەنداو، بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلەی کەمکردوەتەوە، ئەوەش کێشەی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراق دروست کردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


