
SNN
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی رایگەیاند: “بەبڕی نیو ملیۆن دینار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی کامپی شاریای دهۆك دەکەنەوە”.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: “136 خێزانی ئاوارەی دانیشتووی کەمپی شاریا هەر یەکیان بە بڕی 500 هەزار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە”.
راشیگەیاندوە: “بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەدواداچوون بۆ کەسانی شایستە کراوە”.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: “پرۆسەی دابەشکردنەکە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە لە هەریەك لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرێوەبەری بەشی پارێزگاکانی ناوەڕاست و شانەی ئەمنی بەهەماهەنگی لەگەڵ کارگێری کامپکە بەرێوەدەچێت”.
رۆژی چواری حوزەیران ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەشەوە شەش کەس برینداربوون، زیاتر لە 300چادر سوتان.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



