
SNN
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند: بارودۆخی ئەمنی لە عێراق زۆر ئاڵۆزە و تا ئەو کاتەی هێزی چەکداری لە دەرەوەی دام و دەزگا حکومییەکان هەبێت ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت.
ستیڤن هیکی لە نێدوانێکیدا بۆ سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاند: “هێزە لەیاسا دەرچووەکان (حەشدی شەعبی) گرفت و ئاڵنگاری زۆریان بۆ گەلی حێراق و حکومەتەکەی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دروستکردووە”.
وتیشی: “هەموو عێراقییەک دەزانێت کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەسەر رەزامەندی حکومەتی عێراق لە وڵاتەکەیە و هیچ پاساوێکیش نییە بۆ ئەو هێرشانەی حەشدی شەعبی کە دەیکەنە سەر هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد هاوپەیمانان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە حەشدی شەعبی، داواشیکرد لێپرسینەوە لە هێرشەکانی حەشدی شەعبی بکرێت و لەدوای هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەم پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەو هێرشانە بەڕێوەبچێت.
هیکی نیگەرانی نیشاندا لەبارەی پشتیوانی ئێران بۆ بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و وتیشی: “دەبێت ئێران پشتگیری لە دام و دەزگا فەرمییەکانی عێراق بکات نەک هێزی لە یاسا دەرچوو”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



