
SNN
عیماد رەفعەت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هۆشداری دا لە ئەگەری سەرهەڵدانی گرفتی کەمئاوی لەو شارە و داوای کرد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بە وتەی ناوبرا “پێش بەو دیاردە ترسناکە” بگیرێت.
عیماد رەفعەت لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: ” بەپێی پێشبینییەکان لە مانگەکانی تەمووز، ئاب و ئەیلوول بەشێکی زۆری هەولێر رووبەڕووی گرفتی کەمئاویی دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە بەرزاییەکان وەکو گەڕەکەکانی حەسارۆکان، هەولێری نوێ، هەڤاڵان و ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە سەر رێگای هەولێر بۆ کەسنەزان”.
عیماد رەفعەت لەبارەی پێشنیازی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرفتی کەمئاویی وتی: “بەم زووانە لیژنەیەک پێکدێت و بەدواداچوونی جددی دەکەین و پێشنیازمان ئەوەیە کە بیرەکان چاککبکرێنەوە و وەزارەتی شارەوانی هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی خەڵک ئاو کەم سەرف بکات، هاوکات وەزارەتی کارەبا، کارەبای بەردەوام بۆ بیرەکان دابین بکات و سوودیش لە کەسانی شارەزا وەربگیرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرفتەکە”.
بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر “بەشێکی زۆری بیرەکان لەکارکەوتوون و پێویستییان بە چاککردنەوەی خێرا هەیە و روونیکردەوە: “بە تەخمینی ئێمە سەدا 40ی بیرەکان لەکارکەوتوون و پێویستییان بە چاککردنەوە هەیە، چونکە بێگومان ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر قەیرانی کەمئاویی دەبێت”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



