عه‌بدوڵا وه‌یسی “هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی حه‌جه‌وه گوناهبار نابێت”

عه‌بدوڵا وه‌یسی
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدوڵا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی سعودیه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی پرۆسه‌ی حه‌ج شه‌رعیه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ناتوانن پرۆسه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، گوناهبار نابن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان لهپهیامێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌هۆی رێكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ موسڵمانانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئه‌نجام نادرێت، بڕیاره‌كه‌ش بڕیارێكی شه‌رعی یه له سۆنگه‌ی هه‌ستی مرۆیی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دراوه”.
عه‌بدوڵا وه‌یسی وتیشی، “ده‌زانم ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر دڵی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان قوڕسه كه به‌نیازبون حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه پێویست به هیچ دڵه‌ڕاوكێ و ههراسانبون ناكات، چونكه ئه‌و خوشك و برایانه‌ی ناویان لهتیروپشك ده‌رچو بو، له‌به‌ر ئه‌و دۆخه ناتوانن به‌شداربن، هیچ گوناهبار نابن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وانه‌و له‌هه‌مانكاتدا عوزرێكی شه‌رعیه، سه‌لامه‌تی مرۆڤیش له‌سه‌ر و هه‌مو شتێكه‌وه‌یه”.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعودیه ژماره‌ی حاجییانی ئه‌مساڵی به 60 هه‌زار كه‌س دیاریكرد و رایگه‌یاند، ئه‌مساڵیش به‌هۆی كۆرۆناوه رێگه به حاجییانی ده‌ره‌وه سعودیه نادرێت حه‌ج بكه‌ن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



