بۆ دروستكردنی نۆ بەنداو وەزارەتی كشتوكاڵ داوایەكی ئاراستەی كۆمپانیا ئێرانییەكان كردووە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات داوامان لە كۆمپانیاكانی ئێران كردوە كەتایبەمەندن لەدروستكردنی بەنداو بەشداربن لەپڕۆژەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان و دروستكردنی ئەو نۆ بەنداوە گەورەی كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستان دروستبكرێن.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی كۆمپانیا تایبەتمەندەكانی ئێران شارەزایی باشیان هەیە لە دروستكردنی بەنداو بۆیە لەدواین سەردانی (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئێران، داوا لە كۆمپانیاكانی تایبەتمەند بە دروستكردنی بەنداو كراوە بەشداربن لەپێشبڕكێی دروستكردنی ئەو نۆ بەنداوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە هاوبەشی كەرتی تایبەت دروستییان بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە پرسی مامەڵەكردن لەگەڵ سەرچاوەكانی ئاو بە گوێرەی دەستووری عێراق بابەتێكی ناوەندەییە، بەڵام لە ئێستا بەهۆی كەمبارانی و گرتنەوەی ئاو لە لایەن ئێرانەوە دروستكردنی بەنداو لە هەموو كات زیاتر پێویستە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی وشكە ساڵی لە داهاتوودا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی بڕیارمانداوە كە نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دروستبكەین هاوكات لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا 17 بەنداوی گەورە و 14 بەنداوی بچوك هەن، توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


