لەمساڵدا لە مەرزی حاجی ئۆمەران زۆرترین مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 41 هەزار ئۆتۆمبێل لە رێگەی چوار دەروازەی نێودەوڵەتی هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون بەجۆرێك بە تەنها لە مەرزی حاجى ئۆمەران 140 مۆڵەت دراوتە بازرگانان و زۆرترین ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرتای ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی فەرمی و لەڕێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە بەجۆرێك، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرچوار دەروازەی سنووری هەرێمی كوردستانەوە 41 هەزارو 192 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون لە كاتێكدا لە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو تەنها 33 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر هاوردە كرابوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 348 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراون بە كۆمپانیا و بازرگانەكان، لەو ژمارەیەش لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران زۆرترین مۆڵەت دراون كە ژمارەیان 140 مۆڵەتە و لە سنووری برایم خەلیل 87 مۆڵەت و لە مەرزی باشماخ 79 مۆڵەت و لە پەروێزخانیش 42 مۆڵەت دراون، هاوكات نازانین داهاتی گومرگی ئەم ئۆتۆمبیلانە چەندە بووە چونكە داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەراورد بەم ساڵ زیاتر بوو هاوكات ڕێوشوێنەكانی هاتووچۆی بازرگانی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە زۆر توندبوون، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بە بەراورودر بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


