قوباد تاڵەبانی: کار لەسەر شەفافتركردنی پرۆسەی كۆكردنەوەی داھاتەكان دەكەین

SNN
جێگری سەرۆکی حکومەت راگەیاند: “دەبێت کار لەسەر چالاکترکردن و رێکخستنی جوڵەی بازرگانی بکەن بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھات”.
ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد: “بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و ھەمەجۆرکردنی داھات یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانمان و دەبێت ئاسانکاری بکرێت بەتایبەت لەپرسی نەھێشتنی رۆتین بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی چالاکتر بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی چاکسازی کردن لە پرسی رێکخستنەوەی کارەکانی گومرگەکان و دەروازە سنورییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھاتی دارایی و چالاکترکردنی جوڵەی بازرگانی.
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە: “بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبار و مامەڵەکان لە دەروازە سنورییەکان ھۆکارێکە بۆ باشتر خزمەتکردن و نەھێشتنی رۆتین و شەفافترکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داھات، بۆیە دەبێت بەردەوام کاری پێبکرێت.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای دیاریکردن و خاڵبەندیکردنی ھەرگرفتێک کە رووبەرووی کاروباری گومرگەکان دەبێتەوە، دەبێت چارەسەری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حکومەت ھاوکاریان دەبێت”.
دواتر بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم راپۆرتێکی خستەڕوو لەبارەی پلانەکانیان و بڕی داھاتی دارایی لەماوەی رابردوو، ھەروەھا گرفت و لەمپەرەکانی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی روونکردەوە و ئاماژەی بە چارەسەرە گونجاوەکانیشدا کە کاریان لەسەر دەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


