لەسەر پرسی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

SNN
ئەمڕۆ ليژنەی وزە و سامانەسروشتييەکان کۆبووە و بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان بەمەبەستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی گرانبوونی نرخی بەنزين.
راگەياندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاويکردەوە: “به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، ئەمڕۆ سێشەممه، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەکە و بە ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو بڕیاردەرو ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا”.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانیی نرخی به‌نزین و كوالیتیی به‌نزین و گازوایل کراو لیژنه‌کە بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌رى و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرانیی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كرا‌و ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه ئالوگۆڕکرد.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باس لەو کێشانە کرا کەخاوەن کارگەکان بەنوسراوێك ئاراستەی لیژنەكه‌یان کردبوو بەمەبەستی به‌دواداچوون و دۆزینەوی رێگه‌چارەیه‌ك بۆیان، کێشەی ھاوردەکردنی کاڵاو زۆریی رۆتین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، یەکێکی تر بوو لەو پرسانەی كه له تەوەری کۆبوونەوەكه‌ی ئەمڕۆی لیژنەكه‌دا گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



