پارێزگاری هەڵەبجە: ئەو فەرمانبەرانەی ئێستا هەمانن هی سەردەمی بەقەزاكردنی هەڵەبجەن

0
643

SNN-عەلی حەمەسەعید

پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2014 ەوە هەڵەبجە كراوە بە پارێزگا و دەیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تیاداكراوەتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ فەرمانبەرێكی بۆ ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە دانەمەزراندووە و بەدامەزراندنی 500 فەرمانبەر دەتوانین لە %50ی گرفتەکان چارەسەر بکەین.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەدوای بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەوە تائێستا 13 بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەڵەبجە کراونەتەوە، بەڵام هیچ فەرمانبەرێک نە بەشێوەی گرێبەست نە بەهەمیشەیی بۆ ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانە دانەمەزرێندراون، ئەوەش گەورەترین گرفتی رووبەڕووی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کردووەتەووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “بۆ پڕکردنەوەی فەرمانبەری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانەی کە لە هەڵەبجە کراونەتەوە سودمان لە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە وەرگرتووە، چونکە ئەو فەرمانبەرانەی کە هەمانن فەرمانبەری سەردەمی بەقەزاكردنی هەڵەبجەن، بۆیە ئێمە داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە بەلایەنی كەم 300 تا 500 فەرمانبەرمان بۆ دابمەزرێنێت بە گرێبەست یان هەمیشەی پاشان دەتانین لە %50ی گرفتەكانمان چارەسەر بكەین”.

پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “تا ئێستا ئاگادارنیم ئایا سەرۆكی حكومەت سەردانی هەلچەبجە دەكات یاخود نا، بەڵام بڕیاری خەرجكردنی 30 ملیار دینارمان بۆ دەرچووە ئێمەش بە گوێرەی پێداویستی فەرمانگەكان ئەو پارەیە خەرجدەكەین و یەكەم پرۆژەش كە لەو پارەیە جیبەجێی دەكەین كردنەوەی (مەرزی سازان)ە لە نێوان ئێمە و ئێران”.

وتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە هیچ كام لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت سەردانی هەڵەبجەیان نەكردووە، هاوكات لەم كابینەی حكومەتی هەرێمەدا هەڵەبجە تاكە پارێزگایە كە تا ئێستا هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی تیادا نەخراوەتە بواری جێبەجیكردنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this