هاوسەرۆکانی يەکێتی: یەکێتیی بە سەنگ و قورساییەکی بەهێزەوە گەڕاوەتەوە بەغدا

هاوسەرۆکانی یەکێتی
SNN
لە ميانی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستن و سەرجەم لێپرسراو و ئەنجوومەن و ئەندامانی مەڵبەندەکانی یەکێتیی، هاوسەرۆکان وتاری هەمەلایەنەیان لەبارەی دۆخی یەکێتی دوای کۆنگرەی چوارەم، دۆخی ناوخۆی هەرێم، کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، پەیوەندییەکانی یەکێتیی، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق پێشکەش کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکان بەبایەخەوە باسیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کرد و رایانگەیاند، سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی گرنگیدانە بە هاونیشتمانییان لەو ناوچانە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش و گەڕاندنەوەی ئارامی بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدا دروستبووە”.
ئاماژەشیان بۆئەوەکرد: “دوای کۆنگرە، یەکێتی بە پەیوەندییەکانیدا چووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و توانراوە لە ڕێگەی دیدار و سەردانەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان ڕێکبخاتەوە، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانیش بە شیعە و سوننەوە توانراوە باڵانسی هێز بگەڕێندرێتەوە و ئەو پەیوەندییانە بەهێز بکرێتەوە کە بناغەکەی سەرۆک مام جەلال دایڕشتبوو، جەختیشیان کردەوە کە ئێستا یەکێتیی بە سەنگ و قورساییەکی بەهێزەوە گەڕاوەتەوە بەغدا و بەشدارە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



