پاش سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا حکومەتی عێراق تریلیۆنێک و 200 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

0
917

SNN

لە پاش سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چەندين کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزيارنی عێراق و بەشێکی زۆری لايەنە سياسييەکانی عێراق، حکومەتی ناوەندی بڕياريدا تریلیۆنێک و 200ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا کە مانگانە 200ملیار دینار بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە خەرجدەکرێت کە دەکاتە تریلیۆنێک 200 ملیۆن دینار.

ئەم بڕيارەی حکومەتی عێراق دوای سەردانە پێنج رۆژييەکەی سەرەتای ئەم مانگەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی دێت بۆ بەغدا، لەو سەردانەدا لەگەڵ هەريەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق و لەگەڵ عەمار حەکیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و بەشێکی ديکە لە سەرکردە سياسييەکانی عێراق، درێژەی بە کۆبوونەوەکانيدا.

ئامانجی سەرەکی لە کۆبوونەوەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ لایەنە حکومی و سیاسییەکانی عێراق جیبەجێکردنی رێککەوتنی نیوان هەریم و بەغدا و پتەوکردنی پەيوەندييەکانی نێوان ئەو دوو لايەنە بوو.

لە کاتی سەردانەکەدا بەشیک لە چاودێران جەختيان دەکردەوە: “سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی كاریگەری باشی دەبێت لەسەرزیاتر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا، كۆبوونەوەی هاوسەرۆک لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاندەرێكی باش دەبێت كە بە زوترین كات پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی رەوانەبكرێت چونكە بەشێك لە كۆبوونەوەكان داواكردنی ناردنی پشكی كورد بووە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this