“سوپای تورکیا زیانی شەش ملیار دۆلاری بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە”

سوپای تورکیا
SNN
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “عێراقییە”، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم و بۆردومانی ئاسمانیی بەردەوام بۆسەر گوندە سنوورییەکان و بڕینەوەی داری ناوچە کشتوکاڵییەکان بەپاساوی ڕاوەدونانی گەریلاکانی پهكهكه، زیانی شهش ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێم گەیاندووە.
ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن تە لەفزیۆنی حکومیی “عێراقییە”وە ئامادەکراوە باسی لەوەکردووە، هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئەو ململانێ چەکدارییەی لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا هەیە هەیەتی، زیانی شهش ملیار دۆلاری بە ئابووری عێراق گەیاندووە، ئەویش بەهۆی ئاوارەبوونی دانیشتووان و بوونی هەڕەشە لەسەر ماڵ و موڵک و بڕینەوەو سوتاندنی زەوییە کشتووکاڵییەکان کە بۆتە بەشێک لەگۆڕەپانی جەنگەکە.
باس لەوەشکراوە، لەئەنجامی دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکی بۆسەر هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 300 خێزانی گوندەکانی قەزای ئامێدی بەرەو شاری زاخۆ ئاوارەبوون، لەبەرئەوەی بەهۆی هەڵکشانی ئاستی توندوتیژییەکان و بۆردومانی توندی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
لەکۆتاییدا ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنە عێراقییەکەدا هاتووە، “سوپای تورکیا نزیکەی 20 کیلۆمەتر کێڵگە و بێستانەکانی گوندەکانی قەزای ئامێدیان وێرانکردوەو خەڵکەکەش بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەکی ئارام، بەناچاری ماڵو حاڵی خۆیان جێهێشتووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


