بەشير حەداد: تا کۆتای ئەم مانگە شايستە داراييەکانی شەش مانگی رابردوو دەگاتە هەرێم

بەشير حەداد
SNN
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رايگەیاند: “پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دیناره بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وا به چه‌ند قۆناغێك دێت “.
دەشڵێت: “له باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، هه‌ندێك لایه‌ن بیانوویان ده‌هێنایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه جێبه‌جێ نه‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش كرد، دوێنێ دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەنجامدا و پێی وتین دوو تیممان له هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری هه‌رێم سه‌رقاڵی كارن بۆ وردبینی و له كاره‌كان رازی بوون”.
بەشیر حەداد وتیشی “ئه‌مه‌ش بووە تە هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێت، كه ژماره‌كان راست و دروستن، بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت و پێویسته ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار له به‌غداوه بێت و دیار نییه كه‌ی پاره‌كه ده‌گات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و بڕە پاره‌یه بگاتە هەرێم، ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت و به دوو یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ بنێردرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


