
SNN
تیمی نەشتەرگەری دڵ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەریەکی سەخت و دەگمەنی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەنجامدا، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن یەکێک لە سەنتەرە گەورەکانەوە بە نەخۆشەکە ڕاگەیەندرابوو کە ئەم نەشتەرگەریە لە کوردستان ئەنجامنادرێت.
بەشی نەشتەرگەری دڵ لە شاری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، توانیویانە بە سەرکەوتویی نەشتەرگەریەکی سەخت و دەگمەن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ هەڵئاوسانی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێن بەر و بەشی سەرەوەی شاخوێن بەری ناو سنگ Distal arch and descending aortic aneurysm ( Giant thoracic aortic aneurysm ) گەورە بوونی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێنبەر و شاخوێنبەری ناو سنگ بە قەبارەی (13.4 * 12.5) سانتیمەتر ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریە لەکاتێکدابووە، کە دوای ئەوەی لە یەکێک لەسەنتەرە گەورەکان هەوڵدرابوو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە، بەڵام نەتوانرابو ئەم نەشتەرگەریە سەختە ئەنجام بدرێت بە هەر هۆکارێک بێت، “بە نەخۆشەکە ڕاگەیەندرابوو کە ئەم نەشتەرگەریە لێرە ناکرێت، بەڵام لە لایەن تیمی پزیشکی سەنتەرەکەمان بڕیاردرا بە کردنی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە”.
نەشتەگەریەکە لەلایەن دکتۆر شکار رەوف سەعید ئەنجامدراوە بەهاوکاری هەریەکە لە، پسپۆری بێهۆشکار دکتۆر بەها عبدالمنعم، دکتۆر هیوا شێرزاد، دکتۆر علاو صبحی، دکتۆر دێژین ـ عیرفان ـ فتون و سەرجەم ستافی نەشتەرگەری دڵ لە سلێمانی.
لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە زۆر جێگیرە و هەنگاو بەرەو باشبوون دەنێت
بەپێی راگەیەنراوەکەی بەشی نەشتەرگەری دڵ لە شاری سلێمانی، لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە زۆر جێگیرە و هەنگاو بەرەو باشبوون دەنێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



