
SNN
لەسەر داوای وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم، سەندیكای پارێزەران بڕیاریدا لێدوان و قسەکردنی پارێزەران بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قەدەغە بکرێت.
لە نووسراوێكی وەزارەتی داد، کە ئاڕاستەی سەندیكای پارێزەرانی كردووە، باس لەوەدەكات دیاردەیەك پەیدا بووە، كە دوای ئەوەی بڕیارلە دادگا دەردەچێت، لەبەردەم دادگا هەندێك لە پارێزەران كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دەبەستن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: “پارێزەران لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكاندا باسی نهێنی دادگاكان دەكەن و ناوی دادوەران و داواكاری گشتی دەهێنن، ئەمەش لە ڕووی یاساوە قەدەغەیە و داوا دەكات ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.
دوابەدوای نووسراوەكەی وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، لە نووسراوێكدا سەرجەم لق و ژوورەكانی سەر بە سەندیكای پارێزەرانی ئاگادار كردووەتەوە، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بۆ ڕاگەیاندنەكان و لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی سۆشیال میدیا و كەناڵە جیاواز و هەمەجۆرەكان نهێنیەكانی دادگا بدركێنن.
باسی لەوەشکردوە: ” ئاشكراكردنی نهێنیەكان كێشە بۆ ئەندامانی خێزانی دادوەران دروستدەكات و داوا دەكات، لقەكان و ژوورەكانی سەر بە سەندیكای پارێزەران كاری پابەندی پیشەیی و بەرپرسیارێتی یاسایی لەو ڕووەوە بنوێنن”.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا بە هۆی سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندان بە سەر چالاکوانانی بادینان، پارێزەرانیان چەندین کۆنگرەی رۆژنامەوانیان سازکرد و بڕیارەکەیان رەتکردەوە و باسیان لە چەندین هەڵەکرد لە ناو بڕیارەکەدا و هەر بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگاشەوە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی توند بوونەوە لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


