بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

0
512

SNN

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنی لە هەرێم سەردانی دەباشانی کرد.

لەدیدارێکدا دۆخی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ نزیکبوونەوەی هێز و لایەنەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بافڵ تاڵەبانی لەبەرامبەر پشتیوانی لەھەرێم و ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە سوپاسگوزاری بۆ جەیمس سۆرنتۆن دەربڕی کە لەماوەی کارکردنیدا تێگەیشتنی باشی ھەبوو بۆ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و کاریکردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھیواشی خواست لەئەرکی داھاتوویدا سەرکەوتووبێت.

هاوسەرۆک لەسەر تەواوی پرسەکان و سەردانی ئەم دواییەی وەفدی یەکێتی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناردنی بودجەی ھەرێم، بەرچاوروونیدایە وەفدی میوان و سووربوونی یەکێتی تەئکیدکردەوە لەچارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و پەنابردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق.

ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرا و بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی بۆ بونیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی بەدسپلین و راھێنراو دووپاتکردەوە و داوایکرد ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بەریتانیا ھاریکاربن و بەشداربن لەپێشخستنی سیستمی سەربازیی لە ھەرێم.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this