ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە چاوەڕێی حکومەتی نوێی ئێران بین

دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: بۆ بەگەڕخستنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی پێویستە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران بن.
رافائیل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە رۆژنامە لاریپۆبلیکای ئیتالی راگەیاندوە: گەیشتن بە رێککەوتن لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پێویستی بە ئیرادەی و ویستی سیاسی سەرجەم لایەنەکانە.
گروسی ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ڤییەنننا و بەگەڕخستنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 پێویستە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران بین”.
گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 لە رۆژی شەممەوە لە ڤییەننا دەستیپێکردوە و بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێرانی و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە سەر هێڵە گشتیەکان لێکتێگەیشتن هەیە، بەڵام یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکان پێویستی بە کاتی زیاترە.
بڕیارە رۆژی هەینی 18ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و لە ماوەی دوو مانگیشدا حکومەتی نوێ لەو وڵاتە پێکدەهێنرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


