قوباد تاڵەبانی : هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان

قوباد تاڵەبانی
SNN
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “بەتوندی ڕووبەڕووى توندوتیژی دژى ژنان دەوەستمەوە” و “هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان دەخەینەگەڕ”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “هەوڵەکانی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی و چاوکراوەییان بەرز دەنرخێنم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئاشكراكردن و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تاوانێکی دڕندانەی بەرامبەر ژنێک ئەنجام دابوو لەگۆڕستانی سەیوان لەشارى سلێمانی”.
راشیگەیاندوە: ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دووپاتی بکەمەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووى توندوتیژی دژى ژنان دەوەستمەوە. وەک چۆن پێشتریش لەچەندین بۆنەدا باسمکردوە، هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان و رووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبوو: “مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستانی سەیوان خنکاندبوو دواتر تەرمەکەی بەجێھێشتبوو”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



