ئاماری هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە مەرزی باشماخ بڵاو دەکرێتەوە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو داهاتەی كە لە مەرزی باشماخەوە بەدەستدەخرێت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، هاوكات تەنها لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ زیاد لە 64 هەزار و 700 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی كورستان و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش 15 هەزار بارهەڵگر كەمیكردووە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNN ی ڕاگەیاند: “بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان لەسەرەتا ئەمساڵەوە تا 31/5/2021 لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە 64 هەزار و 744 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەو ئۆتۆمبێلانە پێكدێن لە تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی و هەروەها ئۆتۆمبێلی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان كە كاری بازرگانی دەكەن لە نێوان هەرێم و ئێراندا.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “هەربە گوێرەی ئامارەكانی بەدەستمان لە شەش مانگی ساڵی ڕابردوودا 80 هەزار و 256 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێرانەوە هاتبوونە هەرێم، هاوكات لە تەواوی ساڵی 2020 كۆی گشتی هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی بریتی بووە لە 172 هەزار و 31 ئۆتۆمبێل بووە”.
بەڕێوەبەری گومرگری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو: “هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو نزیكەی 15 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كەمیكردووە، ئەو كەمبوونەوەیەی ئەمساڵیش پەیوەندی بە بەردەوامی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەیە، هاوكات ئەو داهاتەی كە لە مەرزی باشماخەوە دەستدەكەوێت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



