بافڵ تاڵەبانی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بێڵ ریچارد، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و وەفدێکی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان، پلانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رۆڵی یەکێتی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و دەرئەنجامی کۆبوونەکانی وەفدی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و لایەنی سیاسی و باڵیۆزخانەکان.
ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە باسی لەھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و پشتیوانی و ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان و رایگەیاند، یەکێتی لەم پرۆسە گرنگ و نیشتمانییەدا پەرۆشی بونیادنانی ھێزێکی تۆکمە و راھێنراوی سەربازییە کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆ بێت و لەسەر بنەمای نەتەوەیی، شەراکەت و ھاوسەنگی ھێزەکان یەکبخرێنەوە. بۆ ئەوەش ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانانی بەپێویست زانی لەڕووی مەشقپێکردن و دابینکردنی ھاوکاری سەربازی.
لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا و جموجوڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش
بافڵ تاڵەبانی مەترسییەکانی تیرۆری نەشاردەوە و ئاماژەی بۆئەوەکرد ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە ژێر مەترسی هێزە تیرۆریستەکانەوە و بۆئەوەش ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعشی ئاشکراکرد و ھەموو ھاوکارییەکی لەوڕووەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئارامی و ئاسایش دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و هاوسەرۆک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران بۆ وەفدی میوان روونکردەوە و وتی، یەکێتی پەرۆشی پەیوەندییەکی دۆستانەیە لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکان و باوەڕمان بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانە بەشێوەیەک کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵکدا بێت و بەرژەوەندییە باڵاکان پارێزراوبن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش



