سەباح هەورامی: شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە

د.سەباح هەورامی
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای کرد: “ماوەی شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە”، باسی لەوەشکرد: ” خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە “.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: “شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە”.
باسی لەوەشکردووە: ” هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان، هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە”.
د. سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە: ” هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها ٪2″.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە دۆخی نەخۆشەکانیشەوە رایگەیاندوە: ” نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا 20 ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 ڕۆژ، هەر وەک راشیگەیاندووە: ” خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



