سێهەم کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە

SNN
سەعید جەلیلی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، لە بەرژەوەندی ئیبراهیم رەئیسی کاندیدی سەرەکی بنەماخوازان کشایەوە، بەمەش بووە سێهەم کاندید کە ئەمڕۆ لە پرۆسەکە کشانەوە.
سەعید جەلیلی لە راگەیەنراوێکدا کە لە هەژماری خۆی ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە، وێڕای راگەیاندی کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران باسی لەوەکردووە: لە ئێستادا کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان پشتگیری لە ئیبراهیم رەئیسی دەکەن، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی باوەڕیان بە بەرەی شۆڕشی ئیسلامی هەیە بە دەنگی خۆیان یارمەتی ناوبراو بدەن لە وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتیە گەورەیەدا”.
پێشتریش عەلیرەزا زاکانی کاندیدێکی دیکەی بنەماخوازان لە بەرژەوەندی ئیبراهیم رەئیسی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشابوەوە.
پێش ئەویش موحسین میهرعەلیزادە بە بێ ئەوەی پاڵپشتی لە هیچ کاندیدیک بکات نامەی کشانەوە لە کاندیدبوونی پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران کردبوو.
میهر عەلیزادە باسی لەوەکردووە: “بەهۆی خواستی کەمی هاووڵاتییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن لە پرۆسەکە کشاوەتەوە”.
بڕیارە رۆژی هەینی 18ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و بە کشانەوەی ئەو سێ کاندیدە، لە ئێستادا هەر یەک لە ئیبراهیم رەئیسی، موحسین رەزایی، ئەمیرحسێن قازیزادە و عەبدولناسر هیمەتی لە کێبڕکێدان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


