شاندێکی کونسوڵخانەی بەڕيتانيا سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێميان کرد

SNN
ئەمڕۆ شاندێکی کونسوڵخانەی بەڕيتانيا سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێميان کرد و باسیان لە دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرد كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
ئەنجومەنی دادوەری هەریم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مێل سمارت جێگری كۆنسولی به‌ریتانی له هه‌رێم، باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار كرا، وه‌ك به‌رده‌ومیدان به كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئامادەيە بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له كردنه‌وه‌ی وركشۆپی تایبه‌ت بە مه‌شق و راهێنان له كه‌یسه‌كانی تیرۆر، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا باسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا”.
هاوکات، جێگری كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان رايگەياند: ” كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی تیرۆر و له‌و رووه‌شه‌وه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خولانه بده‌ن”.
له ماوه‌كانی رابردوودا كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا خولێكی تایبه‌تی له‌و بواره‌دا كرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری تێیدا به‌شدار بوون و سوودیان له پسپۆڕیی و شاره‌زایی به‌ریتانیا له‌و بواره وه‌رگرت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



