
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان رايگەياند: “نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاراستەی پارێزگاری هەڵەبجە كراوە بە مەبەستی دەستبەكار بوونی كاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پۆستی جێگری پارێزگار، بۆ ئەومەبەستەش بڕیارە هەفتەی داهاتوو بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی و ئیداری وەربگرێت”.
نزار مەحمود، باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی راگەیاند: “بەڕەزامەندی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە نوسراوێك ئاراستەی پارێزگاری هەڵەبجە كراوە كە تیایدا ئاماژە بە دەستبەكاربوونی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەكات لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لەبزوتنەوەی گۆڕان (شایان حەمەڕەزا)مان بۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی كاندید كردووە، ئەوەش زیاد لە پێنج ساڵە بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان ئێمە و یەكێتی دەبوو زووتر ئەو پۆستەمان وەربگرتایە بەڵام لەم چەند ساڵەدا لەلایەن لەوەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراوێك بۆ ئەومەبەستە ئاراستەی پارێزگاری هەڵەبجە نەكراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ئێمە و یەكێتی بۆ دابەشكرنی پۆستە ئیدارییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە واژۆی لەسەر كراوە، ئەگەر پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لای یەكێتی بێت، دەبێت قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە لای بزوتنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام جارێ نازانین كەی ئەو پۆستەمان رادەستدەكرێتەوە”.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026 -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026



