لەبارەی یەکخستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم و عێراق روونکردنەوە دەدرێت

SNN
بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێن و بەپرسێکی هاتووچۆش دەڵێت، تابلۆکانی هەرێم ناوی کوردستان لەسەر دەنوسرێت.
لەو بارەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: “پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابڵۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت”.
روونیشیکردەوە: “تابڵۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەلمانیەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک.”
فازڵ حاجی باسی لەوەشکرد: “سیستەمی تابڵۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابڵۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.”
پێشتر لیوا تاریق ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگه‌یاندبوو: “ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكردوه به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیای عێراقی ماوه‌ی 10 ساڵه ئێمه كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل”.
باسی لەوەشکردوە: “رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاتووچۆی هه‌رێم، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا، هه‌ندێك وردەکاری بچوك ماون كه رێكه‌وتنی کۆتای‌یان له‌سه‌ر بكرێت”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش



