
SNN
لە ئیزمیر ئەمڕۆ پیاوێک هێرشدەکاتەسەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کچێک دەکوژێت کە لە 20ەکانی تەمەنیدایە، هەوڵیشیداوە ئاگر لە بارەگاکە بەربدات.
هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا وتی ئەو ژنەی کوژراوە ناوی دەنیز پۆیراز-ە، لە نوسینگەکە کارناکات بەڵکو لەجێگەی دایکی دەوامی کردووە و کارەکانی بەڕێکردووە کاتێک دایکی مۆڵەتی وەرگرتووە.
پۆلیسی ئیزمیر ئەمڕۆ رایگەیاند تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە بەنیازیش بووە بارەگاکە بسوتێنێت، لە دانپێدانانیشدا وتوویەتی “رقم لە پەکەکە بووە بۆیە ئەو هێرشەم کردووە”، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی تورکیا هەدەپە تۆمەتباردەکات بەوەی پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە و هەدەپەش ئەوە رەتدەکاتەوە.
هەدەپە ئۆباڵی روودانی ئەو هێرشە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی تورکیا بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو حزبی ئاکەپە و مەهەپەش، هەدەپە پێی وایە ئەوان هاووڵاتییان لە دژی پارتەکە هاندەدەن.
هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشووتردا توانی 55 کورسی لەکۆی 600 کورسی بەدەستبهێنێت، بەڵام حکومەتی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە پەکەکە سەدان ئەندامی پارتەکە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری زیندانی کردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


