پەرلەمانتارێکی عێراق: بەغدا و هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن لە سەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان

SNN
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌ی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکاییەتی قوباد تاڵەبانی بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بگەنە رێککەوتن.
ئه‌مجه‌د عیقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە: “سه‌ردانه‌كانی شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا بووە هۆكارێك بۆئه‌وه‌ی هه‌ردولا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنی كۆتایی له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ساڵانی رابردوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.”
راشیگەیاند: “لێكتێگه‌یشتنه‌كان ته‌نها له‌باره‌ی خاڵه‌كانی بودجه‌وه نیین، به‌ڵكو دۆسیه‌كانی وزه و چاودێری دارایی و پابه‌ندبونه‌كانی سه‌ر هه‌رێم له‌خۆده‌گرن، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ش ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌ساڵانی داهاتودا و له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه كێشه‌كان ئاڵۆز نەبن و دوباره نه‌بنه‌وه”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکردوە: “قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم له‌دانوستانه‌كاندا به‌ڵێنیداوه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا، رێگه‌ش به دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی ده‌درێت ئاماده‌یی هه‌بێت له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم و چاودێریکردنی ده‌روازه‌كاندا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


