
SNN
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: لە سەر رووداوێکی کوشتن کەسێکیان دەستگیرکردووە و تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە نزیکەی 23 هەزار دۆلاری لە خێزانی کوژراوەکە وەرگرتووە لەبەرامبەر ئەو تاوانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندوە: شەوی 21ی نیسانی ئەمساڵ له ناحیه‌ی حاجیاوا هاوڵاتی (س،خ،پ) له‌دایكبوی ساڵی 1988 له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و به‌وهۆیه‌وه گیانی لەدەستدا، له‌هه‌مانكاتدا ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه، دواتر دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان خێزانی كوژراوه‌كه و ئه‌وه‌ی تریان خه‌سوی كوژراوه‌كه بوو، به پێی مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران.
راشیگەیاندوە: “له‌دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و سودوه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێریكردن، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و به هاوكاری ئاسایشی حاجیاوا، بكوژی سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه به‌ناوی (س، ێ، ێ) ده‌ستگیركرا و به هه‌مان ماده به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیرا”.
پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكرد، ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ێ، ێ) له به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانی‌نا به‌تاوانه‌كه‌ی، به وته‌ی خۆی “له‌گه‌ڵ خێزانی كوژراو ڕێككه‌وتوه كه له به‌رامبه‌ر بڕی 22 هەزار و 700 دۆلاری ئه‌مریكی له خێزانی كوژراو وه‌ربگرێت و مێرده‌كه‌ی بۆ بكوژێت”، ئه‌وه‌بو له‌كاتژمێر 10:00ی شه‌وی 21ی نیسانی 2021 تاوانی كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
راشیگەیاندوە: “تۆمه‌تباری ناوبراو له‌گه‌ڵ خێزانی كوژراو و خه‌سوی كوژراو به‌هه‌مان مادده‌ی یاسایی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


