قوباد تاڵەبانی: توندووتیژی دژی ژنان په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشی له ئاسایشی سلێمانی كرد، كه سێ كه‌سیان له‌سه‌ر كوشتن و سوتاندنی ژنێك له گه‌ڕه‌كی عهزیزاوای شارەکە ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، سوپاسی زۆری هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی كرد و جه‌ختیكرده‌وه: “لێپێچینه‌وه‌یان له تۆمه‌تباران و تێوه‌گلاوانی كوشتنی ژنان ئه‌ركێكی شارستانی و یاسایی و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه ده‌چێته پاڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌ی ئاسایش له پاراستنی ئۆقره‌یی و ئارامی له كوردستان شانبه‌شانی هێزه ئه‌منییه‌كانی تری كوردستان”.
قوباد تاڵه‌بانی داوای له ئاسایشی سلێمانی كرد، بۆ دۆسییه‌كانی دیكه‌ی توندووتیژی دژی ژنان زیاتر هاوكاری داموده‌زگا یاساییه‌كان بن، چونكه ئه‌م دیارده‌یه جگه له ده‌ستدرێژی و سنوربه‌زاندن په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران جەختیکردەوە، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێ‌داگر و چاو‌دێر ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا له هه‌راسانكردن و تاوانه‌كانی كوشتنی ژنان و جگه له جێبه‌جێكردنی دادگه‌ریی به‌هیچی دیكه ڕازی نابێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


