ڕێکەوت زەکی: لە بری حکومەت کەرتی تایبەت نرخی بەنزین دادەنێت بۆیە نرخەکەی بەرزە

SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: “کێشەی کەمی بەنزینخانە نیە بەڵکو ژماره‌ی به‌نزینخانه‌کان زۆر زۆرن زیاد له پێویسته، لە کوردستان لە بری حکومەت بازرگان و کەرتی تایبەت نرخی بەنزین دادەنێن بۆیە نرخەکەی بەرزە”.
ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: ” ئیستغلالی ئه‌وه کراوه که به‌حساب بازاڕی جیهانی بوژاوه‌ته‌وه و نرخی نه‌وت رۆژانه به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه له راستیدا کاریگه‌ریه‌کی زۆر که‌مه ب هژماره و به رێژه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وه‌نده نییه که ئێستا لیتر به‌نزین له بازاڕی سلێمانی 750 دیناره”.
دەشڵێت “تەحەکوم بە بەنزين لای خودی پارێزگاره راسته له زۆر شت‌دا به‌مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵات لای حکومه‌ته به‌ڵام له‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی هێنانی سوته‌مه‌نی لای خودی پارێزگاری پارێزگاکانه واته پارێزگاری سلێمانی مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که چه‌ندێک سوته‌مه‌نی داخل بکات و چۆن داخلی بکات ماده‌م مۆڵه‌ته‌که لای پارێزگاره واته کۆنتڕۆڵکردنه‌که و تهحهکومهکه به که‌سی پارێزگار ده‌کرێت به واژۆی پارێزگار نه‌بێت یه‌ک لیتر سوته‌مه‌نی ناتوانرێت له هیچ خاڵێکه‌وه داخل بێت له‌سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ک بێت”.
سەبارەت بە چارەسەری گرانبوونی بەنزين ڕێکەوت زەکی وتی “بێگومان که کێبڕکێ دروستکرا نرخی بەنزين هه‌رزانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر من نه‌یده‌م به کۆمپانیای A له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بازاڕدا ده‌یدات به 750 دینار به‌ڵام بیده‌م به‌کۆمپانیای B بڵێم بهمهجێک له به‌نزینخانه به 630 دینار بیده‌یت به هاووڵاتی بێگومان کۆمپانیاکان کێبڕکێ ده‌که‌ن و نرخه‌کان داده‌به‌زێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


